پێگەی پیرۆزیەکان لای ئیسلامی و عەلمانیەت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێگەی پیرۆزیەکان لای ئیسلامی و عەلمانیەت

پێگەی پیرۆزیەکان لای ئیسلامی و عەلمانیەت؛ لای عەلمانیەتی دونیا (دیموکرسی) پیرۆزترین و جەوهەریترینی دەستکەوتی فیکری عەلمانیەتە، لای ئیسلامییەکانیش (بەها مرۆییەکان) پیرۆزترینە، زۆرینەمان شێوازو مێژووی سەرهەڵدانی عەلمانیەت لەوڵاتانی جیهانی دەزانین بەتایبەتی شێوازی دروستبوونیان لە وڵاتانی ئیسلامیدا ، دەشزانین لە سەد ساڵی ڕابوردوودا چۆن حوکمڕانیان کردووە و بەردەوام بوون، کەس نکوڵی لەوەش ناکات کە بەرهەمی ئەو دەسەڵاتدارە عەلمانیانە لەوڵاتانی ئیسلامیدا، دواکەوتوویی و پاشکۆبوون و وێرانکاری و بەکارهێنانی زەبری هێزو ئاگرو ئاسن و زیندان و دەرپەڕاندن بووە لەدژی هاوڵاتیان و بێ بەشکردنی بووە لەجومگەکانی دەسەڵات و خێرو بێرو داهاتەکان ..

لەهەمانکاتدا دەسەڵاتی خودی پێغەمبەری ئیسلام(درودی خوای لەسەر بێت)و خەلیفاکانی ڕاشیدین و چەند سەدەیەکی زێڕینی دوای ئەوانیشمان خوێندۆتەوە ، کەخودی مرۆڤ و ئازادی و کەرامەتی مرۆڤ پیرۆزە وجێی هیچ مشت ومڕێک نییە، تەنابەت هاتنی ئاینی ئیسلام بۆ خزمەتی مرۆڤایەتییە.

ئەگەر بەسەردێکی خێرا بڕوانین لەمێژووی ئەم ساڵانەی نزیکدا ، لەڕووی ململانێی سیاسی و دەسەڵاتداریەوە بۆمان دەرکەوێت، لەم ساڵانەدا هەموومان چیمان بینی و چیمان بیست لەهەردوو تەوژمەکە(ئیسلامی و عەلمانی) ، لە ئەمریکا ترەمپ(سەرۆکی پێشوو) دیموکراسیەتی فەزح کرد، لە فەرەنسا تا ئێستایش ژنان و کچان ئازاد نیین لەجل و بەرگ پۆشینیان دا، عەلمانیەت لەهیچ جێگەیەکی دونیا جگە لەخۆیان پێ قبوڵ ناکرێت ،لەکاتێکدا بەشێوازی دیموکراسی ومیکانیزمی هەڵبژاردن زۆرینەی وڵاتێک لایەنێکی ئیسلامی هەڵدەبژێرێن بەجارێک لەسەرانسەری دونیاوە هەموو هیزە عەلمانی و چەپەکان و هاوکارەکانیان دێنە سەر خەت بۆ شکست پێهێنان و ڕوخان و کودەتاکردن بەسەریاندا ، هەموو شێوازەکانی پیلانگێڕی و ئیعلام و سەربازی و پارە و بەکرێگیراوو بەکاردێنن بۆ کودەتاکردن بەسەر شەرعیەتی ئینتخابی و ڕای زۆرینەی گەل وئیرادەی میلەتاندا، ساڵانی نەوەدەکان لەجەزائیر بەتیرۆرکردنی نزیکەی ملیۆنێک مرۆڤ و لەتورکیا چەندین جار بەڕێگەی سەربازی و هەڵوەشانەوەی هێزە ئیسلامییەکان کودەتایان ئەنجامدا، لەدوای بەهاری ئازادی لە چەندین وڵاتی عەرەبی دەسەڵاتی دیکتاتۆریەت هێنرانە خوارەوە ، لەسوریا نیمچە جەنگێکی جیهانی بەرپاکرا ، بەتەداخولکردنی زلهێزەکانی دونیاو ناوچەکە ، زیاتر لە ملیۆن و نیوێک مرۆڤ کوژران و مێژوویترینی ناوچەکان خاپورکران ،تەنگا بۆ ئەوەی ئیسلامییەکان نەچنە سەر لوتکەی دەسەڵات م چونکە موعارەزەی سوریا ئیسلامیی بوون ، لە لیبیا نزیک لە هاوشێوەی سوریا جەنگی ناوخۆیی چەندین ساڵە بەرپا کرا ، لەمیصر لەچەندین هەڵبژاردن و ڕاپرسی یەک لەدوای یەکدا ئیخوان زۆرینەی دەبردەوە و دەسەڵاتێکی هاوبەش و نەرمی دروستکرد ، لەپاش یەک ساڵ ناشیرینترین کودەتای بەسەردا کرا بە پشتیوانی زلهێزانی دونیا و وڵاتانی ناوچەکە ، کۆتا نمونەی بەهاری عەرەبی لەتونس بەڕابەرایەتی نەرمترین هێزی ئیسلامی (بزوتنەوەی نەهزە) بەشاهێدی هەموو دونیا فیکرێکی نەرم و ڕاقی دیارن ، حکومەتێکی تەکنۆکراتی پێشکەوتنخوازی دامەزراند لە خەڵکانی جگە لە بزوتنەوەکەی خۆی ، ئەوەتا عەلمانیەتی دونیا چاویان بەو نمونە جوانەش هەڵنەهات لەم چەندین ساڵەدا دەیان هەوڵای جۆراو جۆری کوردەتایان داوە ، تا ئەمەشیان لەناو نەبرد نەیارە دوورو نزیکەکان وازیان نەهێنا ، ئەم ڕاستیانە سەلمێنەری ئەوەن کە دەسەڵاتی عەلمانیەت لەرزۆک و بێ بناغەیە ، یەکتر قبوڵکردن نازانێت ، هەرکەسێکی تر حوکمڕان بێت لەوان باشتری دەکات ، دوا ئامانجیان ڕێگریە لەهەڵکشانی هێزە ئیسلامییەکان، هەموومان دەزانین لەتونس کێشەی بەڕێز غەنوشی و حیزبەکەی لەگەڵ جەماوەردا نییە ، لەگەڵ خزمەت و پشکەوتنخوازیدا نییە، بەڵکو تەنها عەلمانیەتی توندڕەوی نەفەس کورتە ، کە جگە لە فیکری نامۆی پڕ لەحیقد و دزێوی خۆیان هیچ نمونەیەکی ئیسلام و ئیسلامیی میانەڕەویان لا مەقبول نییە.

سەرەڕای ئەو هەموو زوڵم وستەم و کودەتایانەی ماوە ماوە، لەوڵاتان دەکرێت ، بەڵام هەڵوێستێکی ئیجابی و پشتگیریەکی ڕاستەوخۆ نابینرێت لە هیچ هێزێکی عەلمانی لە هیچ جێگەیەکی دونیا !!! بەپێچەوانەوە پشتگیری کودەتا و سەرکوتکردنی ئیرادەی میلەت دەکەن، ئەم نمونەیە لە ناو عەلمانییەکانی کوردستانیش شاراوە نییە ، بەدرێژایی سێ دەیەی دەسەڵاتداری لەهەرێمی کوردستاندا زۆرترین پەراوێزخستن وبێ بەشکردن و دژایەتی و تەزویری هەڵبژاردن و ئیرادەی خەڵکی کوردستانیان مومارەسەکردوە، زۆرێکیشیان لێرەو لەوێ ڕاستەو خۆ پشتگیری کودەتاکانیان کردووە لەوڵاتانی ناوچەکە.

کەواتە لەناوەرۆکدا هەموویان یەک مەبدەئی دژ خوازیان هەیە لەبەرامبەر ئاینی ئیسلام و فیکری ئیسلامی کە دەبنە ڕکابەریان یان دەچنە دەسەڵاتەوە، لەبەرامبەردا لەهەموو کات و سەردەمێکدا دەیبینین کە هەموو ئیسلامییە میانەڕەوەکان لەدژی ئیسلامییە توند ڕەوەکان دێنە گۆو دژایەتی ڕاستەو خۆیان لەبەرامبەر دەردەبڕن، هەر ئەوەیە ڕووی ئاشکرای هێزە عەلمانییەکان دەردەخات کە دروستکەر و پاڵپشتیکەری هێزە بەناو ئیسلامییە توند ڕەوەکانن، ئەمەش لە دوو ئەگەر تێپەڕ نابێت

١- هێزە توندڕەوە ئیسلانییەکان دروستکراوی فیکری عەلمانیەتی توندڕەوی جیهانین، بۆ بەرژەوەندی خۆیان و مانەوەیان دروستیان دەکەن.

٢- دروست بوونی هێزە ئیسلامییە توند ڕەوەکان لەکاردانەوەی ئەو هەموو زوڵم و تاوانەی عەلمانیەتی جیهانی دەیکەن لەدژی هێزە ئیسلامییە سیاسیەکان وشوێنکەوتوان و پشتگیری کارانی لە سیستەمی سیاسیدا. صلاح علي رشيد

 

هه‌واڵی گرنگ