ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدهگهیهنێت، لە پێنج ناوچەی ژێر چاودێریی ڕێکخراوەکە، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا 80% زیادیکردووە، ڤاکسینیش بە تاکە چارەسەری جادوویی دژی ڤایرۆسەکە وەسفدەكات.
دکتۆر مایک ڕاین بەرپرسی حاڵەتە کتوپڕەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڤاکسین تەنها چارەسەری جادووییە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتیشی گۆڕاوی دەلتا هۆکارێکی ئاگادارکردنەوەیە و پێماندەڵێت کۆرۆنا بەردەوام لە گۆڕاندایە، هەروەها ئاگادارمان دەکاتەوە تاوەکو ئامادەکاری بکەین بەرلەوەی هەر جۆرێکی مەترسیداری دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەربکەوێت.
دکتۆر مایک ڕاین ئاماژهی بهوهش كرد، ئەو ڕێکارانەی بۆ کۆڤید-19 ڕۆڵیان هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی، دەتوانێت بۆ دەلتاش کاریگەریی هەبێت، هەروەها پرۆسەی کوتان بە ڤاکسینەکە کاریگەریی گەورەی هەیە، بۆیە پێویستمان بە بەردەوامبوونە لەسەر خۆپارێزی و دابەشکردنی ڤاکسین.