وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕونكردنهوهیهك لهبارهى ئهو ڤاكسینانهى بهكاردههێنرێن بڵاوكردهوهو ڕایدهگهیهنێت، سەرجەم ئەو ڤاکسینانەی لەعێراق بەکاردەهێنرێن کاراو سەلامەتنو لەکۆمپانیای جیهانیی متمانەپێکراوەوە بەرهەمهێنراون.
ئهمڕۆ شهممه 31 ی تهموزی 2021 سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕاگەیاندوە، هەموو ئەو ڤاکسینانەی لەعێراق بۆ کوتانی هاوڵاتیان بەکاردەهێنرێن کاراو سەلامەتنو لەکۆمپانیای جیهانیی مەتمانەپێکراوەوە بەرهەمهێنراون.
وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستیی بۆ تۆڕی هەواڵی عێراقی (واع) ئاماژهی بهوهش كردووه، تائێستا هیچ نیشانەیەکی لاوەکیی یان لێکەوتەی گەورەو مامناوەندیش لەو ڤاکسینانە تۆمارنەکراوە، بۆیە باسکردن لەنیشانەی لاوەکیی ڤاکسینەکە دورە لەڕاستییەوە.
ههروهها ناوبراو ئهوهشی خستهڕوو، وەزارەتەکەیان بەرپرسیارێتی یاسایی دەخاتەسەر شانی ئەوکەسانەی زانیاریی هەڵەو چەواشەکارانە لەبارەی ڤاکسینەکان بۆ ڕای گشتیی بڵاودەکەنەوە، جگەلەوەی دەزگاکانی ڕاگەیاندیش بەرپرسیار دەبن لەوەی برەو بەو جۆرە زانیارییە هەڵانە بدەن کە مەترسیی لەسەر ئاسایشی تەندروستیی وڵات دروستدەکات.