دەزگای دژه تیرۆری عێڕاق ڕایدهگهیهنێت،گەورە تیرۆريستێک لە پارێزگای دیالەكوژرا کاریگەرییەکی زۆری له جێ به جێکردنی ئۆپڕاسیۆنەکانی تەقینەوە و ئامادەکردنی خۆکوژی هەبووه .
دەزگای دژه تیرۆری عێڕاق ، تیرۆریستی ناوزەند ( ئەبو سەعەد ئەلسەمین) ، له نزیک دەریاچەی (تیلال حەمرین) سەر به پارێزگاری دیالی دەکوژێت و ناوبراو کاریگەرییەکی زۆری له جێ به جێکردنی ئۆپڕاسیۆنەکانی تەقینەوە و ئامادەکردنی خۆکوژی هەبووه .
لەم نێوەندەدا دەزگای هەواڵگری باس لهوه دهكات، بەوەی تیرۆرستی ناوبراو ماوەیەکی زۆرە له ژێر چاودێریەکی وورد دابوو ، تا ئەوەی له کاتێکی دیاریکراودا خستمانە بۆسەیەکی هێزە ئەمنیەکانمان و بە سزای گەلمان گەیاند، ئەمەو پێشتر به ووردی باس لەم ئۆپڕاسیۆنه گرینگەدا نەکرا به هۆکاری ئەوەی تا زەمانەتی سەرچاوەکانی زانیاری و ئەمانجەکانی به تەواوەتی بپێکێت و دواتر ئەرکەکانی جێ به جێ بکرێت .
دەزگای دژە تیرۆری عێڕاق ئهوهشی خستهروو: لێرەدا پەیمان نوێ دەکەینەوە بۆ گەلی عێڕاقی مەزن ، که دەستێکی درێژبین بۆ گەیشتن به سەرجەم تیرۆرستانی داعش و دەست بەسەر هەموو ئەو پاشماوانەی داعش بگرین که جگه له زمانی کووشتن و خراپەکاری و ڕەگەزپەرستیدا هیچی تر نازانن .