له‌ ھەولێر زیاتر لە 10 یانە و ریستۆرانت و کافی داخران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌ ھەولێر زیاتر لە 10 یانە و ریستۆرانت و کافی داخران

لە ھەولێر 12 یانە و ریستۆرانت و کافی بەھۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و بڕیاری و راسپاردەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، داخران.

لەمبارەیەوە پارێزگای هەولێر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو ئاشكرای كردووە :لەسەر بڕیارو راسپاردەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لێژنەکانی پشکنین وچاودێری قایمقامییەتی ناوەند و بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار، بەھۆی پابەندنەبوون بەبڕیار و ریکارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر و جێبەجێنەکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی، لە ھەولێر 12 یانە و ریستۆرانت و کافی دیکە بەھۆی پابەندنەبوون و سەپێچی لە بڕیارەکان داخران و رێکاری یاسایش لە بەرامبەر خاوەنەکانیاندا دەگیرێتەبەر.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەم ھەڵمەتەی لێژنەکانی پشکنین و چاودێری قایمقامییەتی ناوەند و بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار، بەردەوامە و ئامانج لێی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتییان و دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی و بریار و راسپاردەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر.

 

هه‌واڵی گرنگ