سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان داوایه‌ك ئاراسته‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان داوایه‌ك ئاراسته‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌كات

لە نامەیەكی كراوەدا بۆ وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆكانی زانكۆی سلێمانی، سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان داوا دەكات وەك ساڵانی ڕابردوو كورسی خوێندن بۆ رۆژنامەنووسان و ئەندامانی سەندیكا دابین بكرێت.
كاروان ئەنور سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، نامه‌یه‌كی كراوه‌ی ئاڕاستەی وەزیری خوێندنی باڵا كردووه‌و نوسیوێتی، ساڵانی رابردوو چەندین كورسی خوێندن بۆ رۆژنامەنووسان و ئەندامانی سەندیكا دابینكرابوون و، ئێستا ژمارەیەك لەو رۆژنامەنووسانە لە رێگای دابینكردنی ئەو كورسانەوە خاوەن بڕوانامەی ماستەرو دكتۆران لە بواری میدیادا.
سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان له‌ به‌شێكی نامه‌كه‌یدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو، زانكۆی سلێمانی ئەو خزمەتەی بە رۆژنامەنووسانی سلێمانی راگرت و ئەمساڵیش لە زانكۆی پۆلیتەكنیك چەند داوایەك لەچەند مامۆستایەكی ئازیزی بواری راگەیاندنەوە بەرزبوونەته‌وە تاوه‌كو كورسییەكانی رۆژنامەنووسان دابین نەكرێن.
ناوبراو له‌ نامه‌كه‌یدا بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌ڵێت: ئەم داوایە دەخەینە بەردەستی بەرێزتان بۆ گێڕانەوەی هەر شەش كورسیەكەمان لەزانكۆی سلێمانی و بەزیادكردنی ژمارەی كورسیەكانیشەوە، هەروەها بەردەوامبوون و زیادكردنی ژمارەی كورسیەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیك.

 

هه‌واڵی گرنگ