له‌باره‌ی سووربوونی ره‌نگی ئاوی باوەشاسوار روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌باره‌ی سووربوونی ره‌نگی ئاوی باوەشاسوار روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

چەند ڕۆژێکە ڕەنگی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار لە سنووری شارۆچکەی کفری لە گەرمیان گۆڕاوە بۆ ڕەنگی سوور، له‌مباره‌یه‌وه‌ شارەزایەکی بواری جوگرافیا روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
عەبدولموتەڵیب رەفعەت، شارەزای بواری جوگرافیا و ئاو و مامۆستا لە زانكۆی گەرمیان راگەیاند: گۆڕانی ڕەنگی ئاو بۆ رەنگی سوور لە هەركوێ ڕووبدات، دەگەڕێتەوە بۆ سێ هۆكار ئەوانیش بریتین:-
1. پێكهاتەی بەردەكان، كە ڕەنگە رێژەی ئاسن لە پێکهاتەکانیدا بەرز بێت.
2. تێكەڵبوونی ئاوی زێراب بە تایبەتی پاشەڕۆی ناوچە پیشەسازییەکان.
3. ڕەنگە بەهۆی بوونی جۆرێک لە قەوزە بێت كە بە قەوزەی سوور ناسراوە.
بەڵام رەنگی سوور لە بەنداوی باوەشاسوار بە ڕای من دەگەڕێتەوە بۆ هۆكاری یەكەم، رێژەی ئاسن لە پێكهاتەی بەردەكانی لێوار و خوارووی بەنداوەكە بەرزن، ئەمساڵ بە زەقی ئەو رەنگە دەركەوتووە بە هۆی دابەزینی ئاستی ئاوەكە.
ئه‌و شاره‌زاییه‌ی بواری جوگرافیا بۆ باس وتیشی: رێژەی قوڕ و لیتە لەنێو بەنداوی باوەشاسوار لە نێوان 3-6مەترە، بۆیە كاریگەری ڕاستەوخۆی كردۆتە سەر توانای گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەكە.

 

هه‌واڵی گرنگ