وەزارەتی بەرگری عێراق ئاگادارییه‌ك ئاراسته‌ی ده‌رچووانی ئاماده‌یی ده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی بەرگری عێراق ئاگادارییه‌ك ئاراسته‌ی ده‌رچووانی ئاماده‌یی ده‌كات

وەزارەتی بەرگری عێراق دەرگای دامەزراندن بۆ خولی 112ی کۆلێژی سەربازی کردەوە و، رایگەیاند: سەرجەم دەرچووانی بەشی ئامادەیی "زانیستی، وێژەیی، بازرگانی و پیشەسازی" لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
لەراگەیەنراوێکدا، وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویكرده‌وه‌، لەئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ 1-8-2021 تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 5-8-2021 دەرگای دامەزراندن بۆ خولی 112ی کۆلێژی سەربازی کراوەتەوە و، ئەوانەی ئارەزوومەندن دەتوانن داواکاری لەرێگەی ئۆنلاین پێشکەش بکەن.
له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌داهاتووە، دەبێت داواکار تەمەن لەنێوان 18 بۆ 24 ساڵ بێت و، کۆنمرەی هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی 70% بەرەو سەرەوە بێت و، بەرزی باڵاشی نابێت لە 1.65 کەمتر بێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ