پرۆسەیەكی سەربازی لە كەركوك دەستی پێكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پرۆسەیەكی سەربازی لە كەركوك دەستی پێكرد

هێزە ئەمنییەكانی عێراق پرۆسەیەكی سەربازییان لە پارێزگای كەركوك بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی رێكخراوی داعش دەست پێكرد.


بەڕێوەبەرایەتی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە هێزەكانی حەشد و سوپای عێراقی پرۆسەیەكی سەربازییان لە "وادی كور" لە پارێزگای كەركوك دەست پێ كردووە.


ئەوەش هاتووە، پرۆسەكە بۆ پاككردنەوەی ناوچەكە و راوەدونانی پاشماوەكانی رێكخراوی داعشە و تیایدا لیوای 16ی حەشد و سوپا و پۆلیسی فیدراڵی بەشدارن و فڕۆكە جەنگییەكانی سوپا پاڵپشتییان دەكەن.


بەپێی بەیاننامەكە، لە پرۆسەكەدا وادی كور و دەوروبەری بە تەواوەتی كێوماڵ دەكرێن و گرەنتی رێگەگرتن لە دزەكردنی چەكدارانی داعش دەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ