ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئەشكەنجەدانی زیندانیان رەتدەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئەشكەنجەدانی زیندانیان رەتدەكاتەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقی ئەشكەنجەدانی دەستیگر كراوان و تۆمەتباران لەلایەن ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان لەكاتی لێكۆڵینەوە رەتدەكاتەوە و جەخت لەوەش دەكاتەوە، لێپرسینەوە لەگەڵا ئەنجامدەرانی دەكرێت.


ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەنجومەنەكە هەر رێوشوێنێك رەتدەكاتەوە كە ببێتە هۆی پێشێل كردنی مافەكانی مرۆڤ، لەوانەش ئەشكەنجەدانی دەستگیر كراوان لەلایەن هەندێك لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان لەكاتی لێكۆڵینەوە.


ئەوەش هاتووە، ئەو رێوشوێنانە بە تەواوەتی هەڵەن و دادگا بەرپەرچیان دەداتەوە ئەویش لە رێگەی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو كەسانەی ئەو جۆرە كارانە دەكەن و مافی مرۆڤ پێشێل دەكەن.


ئەنجومەنی باڵای دادوەریی جەختی لەوەش كردووەتەوە، چەندین كەیس هەن بەهۆیانەوە لێپێچینەوە بەرامبەر ئەفسەرانی پۆلیس كراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە دەرەوەی چوارچێوەی كارەكەی خۆیان هەڵسوكەتیان كردووە و كارەكانیان بەپێی یاسا بە تاوان هەژمار كراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ