وەزیری شارەوانی: ٥٠٠ پڕۆژە به‌ گوژمه‌ی ٣ ترلیۆن و ٣٤٠ ملیار دینار جێبەجێ دەکەین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری شارەوانی: ٥٠٠ پڕۆژە به‌ گوژمه‌ی ٣ ترلیۆن و ٣٤٠ ملیار دینار جێبەجێ دەکەین

لە میانی دیمانەیەكیدا وەزیری شارەوانی و گەشتو گوزار ڕایگەیاندوە:  لەم دوو ساڵەدا زیاتر لە ٥٠٠ پڕۆژە به‌ گوژمه‌ی ٣ ترلیۆن و ٣٤٠ ملیار دینار جێبەجێ دەکەین.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گه‌شتوگوزار پلانی وەزارەتەكەی بۆ چوار ساڵی كاری كابینەكە دەخاتەڕوو، كە لە ئێستادا دوو ساڵی یەكەمی ڕۆیشتوەو دوو ساڵی دیكەی ماوە، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا، ٢٦٥ ملیار دینار له‌ كۆكردنه‌وه‌ی خاشاك خه‌رج كراوه‌. واته‌ مانگانه‌ زیاتر له‌ ١١‌ ملیار دینار بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان خه‌رج ده‌كرێت.

هاوكات ئەوەش خراوەتەڕوو: کە حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه‌ زیاتر له‌ ٣١١ ملیار دینار بۆ دابینكردنی ئاوی خاوێن خه‌رج ده‌كات. كه‌ مانگانه‌ زیاتر له‌ ٧٠ ملیۆن سێجا ئاو دابین ده‌كرێت، كه‌ ئه‌م ڕێژە‌یه‌یش زۆر زیاتره‌ له‌ ئاستی ستانداردی جیهانی، هەروەها ته‌نها له‌ ڕۆژێكدا نزیكه‌ی ٢٤٠ ملیۆن دینار به ‌هۆی به‌فیڕۆدانی ئاوی خاوین ده‌ڕوات كه‌ ساڵانه‌ نزیكه‌ی ٩٠ ملیار دینار به‌فیڕۆ ده‌چێت.

هەر لە دیمانەكەیدا وەزیری شارەوانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: كە به‌شێك له‌ پڕۆژە خزمه‌تگوزارییه‌‌ گه‌وره و ستراتیژییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌نجامدانی ٥١٩ پڕۆژە‌ی گه‌وره‌ و مامناوه‌ند به‌ گوژمه‌ی ٣ ترلیۆن و ٣٤٠ ملیار دینارە كه‌ هه‌ندێكیان ته‌واو بوونه‌ و هه‌ندێكی دیكه‌یشیان له‌ ژێر جێبه‌جێكردندان.

 

 

هه‌واڵی گرنگ