لە ڕاگەیەندراوێكی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقدا هاتووە: دەست دەکرێت بە دابەشکردنی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری.
کۆمسیۆنی ھەلبژاردنەکان ڕایگەیاندوە، ئامادەکردنی کارتی دەنگدان لە کۆتا قۆناغیدایە و سەرەتای ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری دەکرێت.
لە چوارچێوەی ئەو پلانە ستراتیژیەش کە بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردن دانراوە، کۆمسیۆن رایگەیاندوە، تا ئێستا ٢ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کارتی بابۆمەتریان وەرگرتۆتەوە بۆ نوێکردنەوەیان کە لە نێویاندا لە دایکبوانی ٢٠٠١ و ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ ھەن.