وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ڕایده‌گه‌ینێت،لە ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا 366 کەسی دیکە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە پەتای کۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، کە لە ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا، 32 هەزار و 511 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەوانەش سێ هه‌زار و 483 تووشبوویان له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون.
لە راگەیەندراوەکەدائاماژه به‌وه‌ش كراوه، کە ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لەسەرانسەری وڵات‌دا گەیشتووەتە، سێ ملیۆن و 903 هەزار و 519 کەس، 366 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی بەو پەتایە گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 90 هه‌زار و 996 كه‌س.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو.ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و 539 کەس ناجێگیره و لە یەکەی چاودێری چڕدان و تا ئێستا، سێ ملیۆن و 385 هه‌زار و 195 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.