ئاماری نوێی توشبوون به‌ كۆڕۆنا له‌ عێراق ڕاگه‌یه‌نرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاماری نوێی توشبوون به‌ كۆڕۆنا له‌ عێراق ڕاگه‌یه‌نرا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا نۆ هەزارو 394 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه‌،‌ هاوكات 77 كه‌سیش به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ گیانیان لەدەستداوە.

‌وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق دواین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند كه‌ تیایدا هاتووه‌: له‌ 24 کاتژمێری رابردودا نۆ هەزارو 394 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له‌ به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی چاكبونه‌وه‌ حەفت هەزارو 820 كه‌س بووه، به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردو 77 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.‌ 

ڕێژه‌ی زۆری توشبوان له‌ پارێزگای بەغدا بووه‌ كه‌ ژماره‌یان هەزارو 574 توشبوه‌، هاوكات كه‌مترین ڕێژه‌ی توشبونیش له‌ پارێزگای ئەنباڕ بووە‌ كه 126 كه‌سه‌،  زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای بەغدا بووە كە 11 كەس بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ