وەزارەتی حەج وعومەرەی عەرەبستانی سعودیە ڕایگەیاند، لە بەرواری ١٠ى ئەم مانگە پێشوازی لە ٢٠ هەزار عومەرەکار لە ناوەوە و دەرەوەی سعودیە لێدەکرێت،
ئهمڕۆ یهك شهممه 1 ی ئابی 2021 هاشم سەعید وتەبێژی وەزارەتی حەج وعەمرە لە سعودیە ڕایگەیاند، وەرزی عومرەکاران لە ١٠ى ئەم مانگە دەستپێدەکات بۆ ئەنجامدانی عەمرە و دەشتوانن سەردانی مەدینەی منەوەرە بکەن.
هاشم سەعید ئاماژهی بهوهش كرد، هاتنى عمرەکاران لە دەرەوەى سعودییه کراوەیە بۆ هاوڵاتییانی ئەو وڵاتانەى کە ڕێگەپێدراوە .
وتەبێژی وەزارەتی حەج وعەمرەی سعودیە باسی لەوەشکرد ، لە داهاتوویەکى نزیکدا ژمارەى هاتنى گەشتیاران زیاتر دەکرێت.
ئهوهش له كاتێكدایه پێشتر وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیەئاماژهی بهوه كردبوو، سعودیە بڕیاریداوە هەنگاو بە هەنگاو رێگە بەئاساییبونەوەی مەراسیمی عەمرە بدات و مەراسیمەکەش لە رۆژی ١٠ ى ئاب ەوە دەستپێدەکاتەوە.