ماوەی ناونوسین بۆ کارمەندانی كۆمسیۆن لە رۆژی هەڵبژاردن درێژکرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ماوەی ناونوسین بۆ کارمەندانی كۆمسیۆن لە رۆژی هەڵبژاردن درێژکرایەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعیراق، ماوەی ناونووسینی بۆ كاركردن وەك كارمەندی كۆمسیۆنەكە بۆ حەفت رۆژ درێژكردەوە.

لەراگەیەندراوێكدا كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە: لەپێناو رەخساندنی هەلی زیاتر لەبەردەم ئەو كەسانەی خوازیاری ئەوەن لەرۆژی هەڵبژاردندا وەك كارمەندی كۆمسیۆن كاربكەن، ماوەی تۆماركردنی ناوەكانیان بۆ حەفت رۆژ درێژكراوەتەوەو لەرۆژی 2ی ئاب دەستپێدەكات.

كۆمسیۆن داوای لە ئارەزوومەندان كردووە سەردانی پێگەی كۆمسیۆن بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكان، دواتر راكێشانی بەشێوەی كاغەز و  گەیاندنی بە نزیكترین ئۆفیسی كۆمسیۆن.

 

هه‌واڵی گرنگ