زانیاری نوێ‌ لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی هەرێم لە بەغداوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیاری نوێ‌ لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی هەرێم لە بەغداوە

 

 

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی سلفەی دووەم بۆ هەرێم، كە (200) ملیار دینارە، وتەبێژی حكومەتی عێراقیش دەڵێت: بۆ مانگەكانی داهاتوو هیچ كێشەیەك نابێت و پارە رەوانەی هەولێر دەكرێت.

كەناڵی K24 سەر بە سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ لەزاری (بەشیر حەداد) جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقەوە گواستییەوە، ئەمڕۆ حكومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی سلفەیەكی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕیوە كە بڕەكەی (200) ملیار دینارە.

لای خۆیەوە (حەسەن نازم) وتەبێژی حكومەتی عێراق وتی: ئەم مانگەو مانگەكانی داهاتوو، سلفەی هەرێمی كوردستان، كە (200) ملیار دینارە رەوانە دەكرێت و هیچ كێشەیەك لە ناردنیدا نابێت.

ڕۆژی (11) ی تەموزی (2021)، یەكەمین بڕە پارە لەمساڵدا لەلایەن حكومەتی عێراقەوە كە بڕی (200) ملیار دینارە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەنكی ناوەندی عێراق لقی هەولێر.

(شێروان میرزا) ئەندامی لێژنەی دارایی رایگەیاند، بەپێی یاسای بودجە دەبێت بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم، بەڵام دیار نییە بڕەكەی بۆ مانگەكانی داهاتوو چەند دەبێت.

وتیشی: سێ ئەگەر هەیە لەو بارەیەوە، یان ئەوەتا (200) ملیار دەنێردرێت وەك مانگی پێشوو، یان بەشە بودجەی هەرێم بەپێی یاسای بودجە دەنێردرێت دوای بڕیاردان لەسەر وردبینی لە داهاتەكانی هەرێم كە چاودێری دارایی عێراق كردویەتی.

شێروان میرزا بۆ ناس كورد رونیكردەوە، لەگەری جێبەجێكردنی یاسای بودجە دیارنییە پشكی هەرێم بەتەواوی چەند دەبێت كە دەنێردرێت، چونكە داهاتی خەمڵێنراو نازانرێت چەندە، جگە لەوەش وەزیری دارایی عێراق دەڵێت هەرێم قەرزار دەبێت.

بەوتەی شێروان میرزا، ئەگەری سێیەم ئەوەیە حكومەتی عێراق لەژێر فشاردا چیتر پارە بۆ هەرێم نەنێرێت.

هه‌واڵی گرنگ