رۆژانە ماست دەخۆی ؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رۆژانە ماست دەخۆی ؟

 

 

سوودەكانی ماست تووشی سەرسورمانت دەكات

لێرەوە سودەكانی ماست بزانە:

1. خواردنی ماست ڕێگری دەكات لە كۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی كەمەر (سك).

2. ماست كۆمەڵە بەكتریای سوود بەخشی تێدایە كە هاریكارن لە كرداری هەرس و ڕێگرن لە ئاوسان، هەروەها گەدە پاك دەكەنەوە لە پاشەڕۆی زیان بەخش.

3. پێكهاتەكانی ماست چەوری ناو ماسولكەكان دەسوتێنێت و ماسولكەكان بەهێز دەكات، چونكە ماست دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم كە یاریدەدەرە لە سوتاندن و بەكارهێنانی چەوری.

4. ماست مەترسییەكانی سەرەتانی قۆڵۆن كەم دەكاتەوە، چونكە كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات.

5. پێكهاتەكانی ماست ڕۆڵ دەبینێت لە دابەزاندنی ئاستی جۆرە خراپەكانی چەوری (LDL) لە خوێندا.

6. بەرگری دروست دەكات دژی تەنینەوەی مشەخۆرەكان.

7. هەندێ پڕۆتین لە پێكهاتەی ماستدا هەیە كە پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.

8. ڕێگر دەبێت لە كۆبوونەوەی چەوری لە دیواری لوولەكانی خوێن بە تایبەت ئەو خوێنبەرانەی كە خوێن بۆ دڵ و مێشك دەبەن.

9. گەدە بەهێز دەكات و رێگری دەكات لە سكچوون و پلەی گەرمی لەش جێگیر دەكات.

10. رۆڵ دەبینێت لە چارەسەری هەوكردنی جگەرو گورچیلە.

11. مرۆڤ دەپارێزێت لە باكردن (غازات).

12. هاریكار دەبێت لە دابەزاندنی كێش.

13. ئێسكەكانی لەش بەهێز دەكات و ڕێگری دەكات لە پووكانەوەی ئێسكەكان، چونكە ڕێژەیەكی زۆر كالیسیۆمی تێدایە.

14. بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر كالیسیۆم ماست سوودی زۆرە بۆ بەهێز كردنی بەرگە ئێسكی ددانەكان.

هه‌واڵی گرنگ