وەزارەتی پەروەردە باسی وەرگرتنی ڤاكسین دەكات پێشی دەستپێكی ساڵی خوێندن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی پەروەردە باسی وەرگرتنی ڤاكسین دەكات پێشی دەستپێكی ساڵی خوێندن

 

 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا (4262) چوار هەزارو دوو سەدو شەست و دوو مامۆستاو فەرمانبەری وەزارەت پێكوتەی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، پێشتر ئامارەكان كەمتر بوون لەو رێژەیە، بەڵام بەرئەنجامی هەماهەنگی نێوان وەزارەت و وەزارەتی تەندروستی رێژەی وەرگرتنی ڤاكسین زیادی كردووە.

داواش لە مامۆستایان و فەرمانبەران دەكات بۆ ئەوەی پارێزراوبن و پرۆسەی خوێندنی ساڵی (2021 – 2022) بەشێوەیەكی ئاسایی دەستپێبكەن رەچاوی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بكرێت بۆ خۆ تۆماركردنی پێشوەختە لە سیستەمی كوتانی كۆڤید – 19 و پابەندبوون بە سەردانیكردنی بنكەكانی وەرگرتنی ڤاكسین لە رۆژانی سێشەممە پاش گەڕانەوەی ناوەكانیان.

 

هه‌واڵی گرنگ