ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش ، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان له پارێزگای سه‌لاحه‌دین و حەوت كەس كوژران و برینداربوون .
لەمبارەیەوە دەزگا راگەیاندنەكانی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه بڵاویانكرده‌وه كە دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش ، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان له گوندی ئه‌لبوجوار له قه‌زای زه‌لوعییه له پارێزگای سه‌لاحه‌دین .
ئاماژە بەوەشكراوە: له ده‌ر ئه‌نجامی په‌لاماره‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر ماڵی هاووڵاتییان له گونده‌كه‌دا 2 كه‌س كوژراون و 5 ی دیكه‌ش بریندارن.
ئەوەش خراوەتەروو: دوای هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییه ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.