بەغدا 200 ملیاری دیكە رەوانەی هەرێم دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەغدا 200 ملیاری دیكە رەوانەی هەرێم دەكات

حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ناردنی سلفه‌ی دووه‌م، كه‌ بڕه‌كه‌ی 200 ملیار دیناره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و چاوەڕوان دەكرێت بۆ مانگەكانی داهاتووش بەردەوام بێت.

لەمبارەیەوە دكتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوێنێ‌ حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی سلفه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 200 ملیار دیناره‌.

لای خۆشیەوە حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، ئاشكرای كردووە: ئه‌م مانگه‌ و مانگه‌كانی داهاتوو، سلفه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ 200 ملیار دیناره‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ ناردنیدا نابێت.

شایەنی باسە ناردنی 200 ملیار دینار لە بەغداوە لە چوارچێوەی رێككەوتنی حكومەتی عێراق و هەرێمدایە، ڕێکەوتی 2021/7/11، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەكەدا یەکەمین بڕە پاره‌ ، خرایه‌ سه‌ر ئەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێر.

 

هه‌واڵی گرنگ