سزای لەسێدارەدان بەسەر سێ بەندکراوی کورد جێبەجێکران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سزای لەسێدارەدان بەسەر سێ بەندکراوی کورد جێبەجێکران

دوای ئەوەی لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزا درابون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لەزیندانی ئورمیە سزای لەسێدارەدان بەسەر سێ بەندکراوی کورد جێبەجێ کران.

لەمبارەیەوە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەراگەیەنراوێکدا ئاشكرای كردووە: بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی حەمزە رەزایی خەڵکی سەڵماس، سێپهر عەباس نژاد و ئەسکەندەر زارع هەردو خەڵکی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئەو سێ هاوڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنرابو".

رێکخراوەكە دەڵێت، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چوار مانگی رابردودا لانیکەم سزای سێدارەی 20 هاوڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراون.

 

هه‌واڵی گرنگ