رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، رۆیشتن و گەرانەوەی میرالیم پیانیچی بۆسنی و یاریزانی بەرشلۆنە بۆ یانە كۆنەكەی نزیكبۆتەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی رایگەیاند ، پیانیچ لە بەرشلۆنە نیگەرانە و دەیەوێت ریزی یانەكەی بەجێبهێڵێت و بگەرێتەوە ریزەكانی یوڤینتۆس.
پیانیچی تەمەن (31) ساڵ لە هاوینی رابردوو ریزەكانی یوڤینتۆسی بەجێهێشت و پەیوەندی بەیانەی بەرشلۆنە كرد بەبۆندێكی ئالوگۆری لەگەڵ ئارسەر میلۆ.
سەرچاوەكە ئەوەیشی روونكردۆتەوە ، پێدەچێت لە چەند كاتژمێری داهاتوو گەرانەوەی پیانیچ بۆ یانەی یوڤینتۆس رابگەیەنرێت.