رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، ساموێل ئۆمتیتی فەرەنسی و یانەكەی گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ رۆیشتن و دەرچوون لەكامپ نو.
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە ، بەهۆی هاتنی ئەریك گارسیای بەرگریكاری یانەی مانچستەر سیتی ئەگەری مانەوەی ئۆمتیتی بەشێوەیەكی زۆر دابەزیوە.
سەرچاوەكە دەڵێت ، یانەی بەرشلۆنە رازی بووە لەم هاوینە ساموێل ئۆمتیتی بچێتە دەرەوەی كامپ بە بۆندێكی خواستن بۆ ماوەی یەك وەرز.
سپۆرت نوسیویەتی ، ساموێل ئۆمتیتی دەیەوێت یانەیەك بدۆزێتەوە وەرزی داهاتوو بەشداری یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكات ، بۆیە لەسەر رۆیشتنی یاریزانەكە هەردوولا گەیشتنە رێككەوتن.