لەیاری كۆتایی جامی سوپەری فەرەنسا هەردوو یانەی لیلی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی فەرەنسا و پاریس سان جێرمانی پاڵەوانی وەرزی رابردووی جامی فەرەنسا رووبەرووی یەكتربوونەوە.
لەیارییەكەدا یانەی پاریس سان جێرمان بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەیانەی لیل دۆرا و نازناوەكەی لەدەستدا، گۆڵەكەش كیخۆ سیلڤا تۆماریكرد.
ماوریسیو پۆكیتینهۆی ئەرجەنتینی لەبارەی دۆراندنی یارییەكە وتی : " ئێمە ئێستا بێ هیواین".
وتیشی : " وێرای ئەمەش بەلام پیرۆزبایی لە یانەی لیل دەكەم، ئێمە ئامانجی گەورەترمان هەیە بەدەستی بهێنین ، بۆیە دەبێت لەكاركردن بەردەوام بین".