رۆژنامەیەكی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، كریستیان رۆمیرۆی بەرگریكاری یانەی ئەتلەنتا رەتیكردۆتەوە پەیوەندی بەیانەی بەرشلۆنە بكات.
رۆژنامەی سكای سپۆرتی ئیتاڵی روونی كردۆتەوە ، یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت بۆند لەگەڵ رۆمیرۆ واژۆ بكات بەلام یاریزانەكە تۆتنهامی هەڵبژاردووە.
سەرچاوەكە دەڵێت ، یانەی تۆتنهام دەیەوێت بیكاتە شوێنگرەوەی توبی ئەلدێرفیلد كە پەیوەندی بە یانەی دحێلی قەتەری كرد.
دەشڵێت ، پێشتر بەرشلۆنە ویستوویەتی بیگوازێتەوە ریزەكانی ، بەلام ئەو بریاری چوونی بۆ تۆتنهامداوە.