ئەمریكا و بەریتانیا: ئێران هێرشی سەر كەشتییە ئیسرائیلیەكەی ئەنجامداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا و بەریتانیا: ئێران هێرشی سەر كەشتییە ئیسرائیلیەكەی ئەنجامداوە

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا و بەریتانیا باس لەوەدەكەن ئێران بە ئەنجامدەری هێرشی سەر كەشتیەكی ئیسرائیلی لە دەریای عومان ناودەبەن و ئاماژە بەوەشدەكەن كە ئەو هێرشە بێ وەڵام نابێت.


ئانتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، دڵنیا بووینەوە كە ئێران لە پشت هێرشی سەر كەشتییە ئیسرائیلیەكەوەیە لە دەریای عومان.


راشیگەیاند، ئەو هێرشە هیچ پاساوێك هەڵناگرێت و  لە گەڵ هاوبەشەكانیان و وڵاتانی دیكەی ناوچەكە سەرقاڵی تاوتوێكردنی وەڵامێكی گونجاون بۆ ئەو هێرشە.


لای خۆیەوە دۆمینیك راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاندوە، ئێران هێرشەكەی ئەنجامداوە و ئەوەش پێشێلكارییەكی ئاشكرایە بۆ سەر یاسا نێودەوڵەتییەكان و هەرگیز مایەی قەبوڵكردن نییە و لەئێستادا تاوتوێ وەڵامێكی گونجاو بۆ ئەو هێرشە دەكەن.


رۆژی پێنج شەممەی رابردوو كەشتی مێرسێر ستریت كە كۆمپانیای زودیاكی ئیسرائیلی خاوەنداری دەكات، بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی كرایەسەر و بە هۆیەوە دوو كەس كوژران، كە یەكێكیان بەریتانی و ئەویتریان خەڵكی رۆمانیا بوو.


دوابەدوای هێرشەكە بەرپرسانی ئیسرائیل رایانگەیاند، ئێران لە پشت هێرشەكەوەیە و لە كات و شوێنی گونجاودا تۆڵەی لێدەكەنەوە، لە بەرامبەردا تاران ئەو تۆمەتە رەتدەكاتەوە و بە بێ بنەما ناوی دەبات.

 

هه‌واڵی گرنگ