چۆنیەتی نوێژی (ئیستیخارە) کە زۆر گرنگە؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆنیەتی نوێژی (ئیستیخارە) کە زۆر گرنگە؟

ئیستيخارە چییە؟
 
ئیستیخارە واتە پرس کردن بە خوای گەورە بۆ کردنی کارێك یان نەکردنی و کە نەزانی دەرئەنجامەکەی چیە و باشی و خراپی کارەکە نەزانی و پرس بە خوای عالم الغیب بکەیت.
نوێژی ئیستیخارە چییە؟
دوو رکعات نوێژە کە هەر وەکو دوو رکعاتی ئاساییە بەڵام نیەتکەی ئەڵێی (نیەتمە دوو رکعات نوێژی ئیستیخارە ئەکەم).
بۆچی ئەکرێ ئەم نوێژە؟
هەر کارێك کە بتەوێ ئەنجامی بەیت ئەتوانی نوێژی ئیستخارەی بۆ بکەیت، بەڵام زیاتر بۆ کارێك گونجاوە کە دوو دڵ بیت و نەتوانی بڕیا بەیت یان نەزانی چۆن بڕێار بەیت و دڵنیا نیت لە دەرئەنجامەکەی.
کاتێ کە نوێژەکەت کرد لە سەر بەڕماڵە کە دائەنیشیت و دوعای ئیستخارەکە ئەخوێنیت و پاشان بەردەوام ئەبیت لەو کارەی کە نیازتە ئەنجامی بەیت، گەر خێری تیا بێت بۆت ئەوا خوا بۆت ئاسان ئەکات و گەر خێریشی تیا نەبێ ئەوا خوا دووری ئەخاتەوە لێت.
هەنێ کەس ڕەنگە خەو ببینن، بەڵام ئەمە زۆر دەگمەنە و تۆزێک ئەستەمه..
دوعای ئسیتیخارە:
پاش کردنی دوو رکعات نوێژەکە لەسەر بەرماڵەکە یەك جار ئەم دووعایە ئەخوێنیتەوە و دواتر هیچ ناڵێی.
اللهم أنی أستخیرك بعلمك و أستقدرك و بقدرتك و أسألك من فضلك العظیم، فانك تقدر و لا أقدر و تعلم و لا أعلم و أنت علام الغیوب، اللهم أن کنت تعلم أن هذا الامر
(ناوی ئەو کارە ئەهێنی کە نیازتە بیکەی)
خیر لي فی دیني و معاشي و عاقبة أمري فیسرە لي و اقدرە لي ثم بارك لي فیه، و ان کنت تعلم أن هذا الامر
(ناوی ئەو کارە ئەهێنی کە نیازتە بیکەی)
شر لي فی دیني و معاشي و عاقبة أمري فاصرفە عني واصرفني عنە واقدر لي الخیر حیث کان ثم أرضني بە.
پێغەمبەرمان صلی الله علیە و سلم سەحابەکانی وا فێری نوێژی ئیستیخارە ئەکرد بۆ هەموو کارێك هەر وەکو چۆن فێری سورەتێکی قورئانی ئەکردن.

 

هه‌واڵی گرنگ