عەلی حمەصالح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە: دەسەڵاتداران ئامادەنین ئەو نەخۆشخانە بگێڕنەوە كە كۆمپانیایەكی نەوت بە ٤٠ ملیۆن دۆلار دروستی كرد بۆ منداڵانی ھەولێر، ئێستا كراوە بە نەخۆشخانەی ئەھلی .
دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
بەیاننامە
دوای یەك ساڵ بەدواداچون..
دەسەڵاتداران ئامادەنین ئەو نەخۆشخانە بگێڕنەوە كە كۆمپانیایەكی نەوت بە ٤٠ ملیۆن دۆلار دروستی كرد بۆ منداڵانی ھەولێر، ئێستا كراوە بە نەخۆشخانەی ئەھلی .
پوختەی دۆسیەكە:
كۆمپانیای ئۆرێكس پترلیۆم لە ساڵی ٢٠١٤ ەدا دەڵێ: بڕی ٤٠ ملیۆن دۆلارم تەرخانكردوە بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەی منداڵانی ھەولێر.
بەپێی ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای ئۆرێكس پێترۆلیۆمە كە هی ساڵی ۲٠۱٤ە، زیاتر لە (٤٠) ملیۆن دۆلاریان داوەتە نەخۆشخانەی مناڵانی كوردستان، بەڵام ئەم نەخۆشخانە براو كرایە ئەھلی:
، لە ڕاپۆرتی كۆمپانیاكەدا ھاتوە:
نەخۆشخانەی منداڵانی كوردستان گەورەترین پرۆژەی كۆمپانیاكەمانە كە دەكەوێتە دەوروبەری هەولێر و پێكدێت لە بینایەكی سەرەكی و دوو بینای لاوەكی، نەخۆشخانەكە دەتوانێت چارەسەری پزیشكی و نەشتەرگەری بگەیەنێت بە ژمارەیەكی زۆری دایكان و منداڵان بەو پێیەی 120 قەرەوێڵە و كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین و خەزێنەیەكی گەورەی تێدایە
لە 2013 كۆمپانیاكەمان بڕی 40 ملیۆن دۆلار هاوكاری بۆ نەخۆشخانەكە تەرخان كرد و كۆمپانیا چاودێری كارەكانی نەخۆشخانەكە دەكات لە ساتی دەستپێكردن بە دروستكردنی تا ئەو كاتەی یەكەم نەخۆش وەردەگرێت كە بڕیارە لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2015دا بێت.
ئێستا ئەم نەخۆشخانە بەناوی Sante Life hospital لە كاركردندایە، تیمیێكی لە پزیشك و كارمەندی توركی سەرپەرشتی دەكات و دراوەتە كەرتی تایبەت، تەنانەت بەراورد بە نەخۆشخانە تایبەتیەكانیش گرانترین نرخی ھەیە.
لەمانگی (٨) ی پار ساڵەوە بەڕێككاری یاسایی و پێڕەوی بەدواداچون دەكەین، دۆسیەكەمان ناردە ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی لێكۆڵینەوە دروستبوو، ناردمانە داواكاری گشتی و بەدواداچون كرا..
بەداخەوە ھیچ نیەتێك بۆ گەڕاندنەوەی ئەم نەخۆشخانە نیەو لە داواكاری گشتیش بەدوایداچوم! بەداخەوە بە داواكاری گشتی وتراوە: ئەم نەخۆشخانە ھەرگیز ھی حكومەت نەبوە!
ئەركی ئەنجومەنی وەزیرانە ئەم نەخۆشخانە بگەڕێنێتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی..
عەلی حەمە ساڵح