لەم ڕۆژانە دەست بە دابەشكرنی پارەی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەم ڕۆژانە دەست بە دابەشكرنی پارەی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران دەكرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند: عێراق پێنج ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم رەوانە دەکات و لە رۆژانی داھاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم رایگەیاند: چەکی پارەی قۆناغی یەکەمی گەنمی جوتیارانی ھەرێم لە بەغدادەوە گەیشتووە و سەرقاڵی رێکارەکانی وەرگرتنی پارەکەن بۆئەوەی لە رۆژانی داھاتوودا دەست بە دابەشکردنی بکرێت. 

ئەوەشی باسكردوە كە، بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو ئەمساڵ عێراق زووتر پارەی جوتیارانی ناردووە و بڕەکەی پێنج ملیار دینارە، ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر و ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن بۆ سلێمانی و ملیارێکیش بۆ جوتیارانی سنووری پارێزگای دھۆک دەنێرن.  

ناردنی پارەی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران لەكاتێكدایە كە ٣٠٧ ملیار دینار لە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەكانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ لای حکومەتی عێراق ماوە.

 

هه‌واڵی گرنگ