بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی برینداركردنی گەنجێك ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی ڕاپەڕیندا هاتووە: دوای ئەوەی 3 کەسی دەمامکدار هێرشیان کردە سەر گەنجێک و بە چەقۆ برینداریان کرد تۆمەتبارەکان ڕایانکرد بۆ شوێنێکی نادیار، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و دادوەر بڕیاریدا بەدەستگیرکردنی تۆمەتباران.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: دوای بەدەستهێنانی زانیاری و ئاشکراکردنی ناسنامە و شوێنی مانەوەیان هەرسێک تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر دەستگیرکران، ئەوەش خراوەتەڕوو: لەئێستادا باری تەندروستی بریندارەکەش جێگیرە.