ئیدارەی ڕاپەڕین هاوڵاتیان لە دابەشكردنی یەكەی نیشتەجێبوون ئاگادار دەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئیدارەی ڕاپەڕین هاوڵاتیان لە دابەشكردنی یەكەی نیشتەجێبوون ئاگادار دەكاتەوە

لە ڕاگەیەندراوێكی لیژنەی دابەشكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی قەزای ڕانیەدا هاتووە: لەكۆی 209 فۆڕمی پڕكراوە بۆ 48 یەكەی نیشتەجێبوون، بەگوێرەی خاڵ و شایستەبوون 48 خێزانی كەمدەرامەت هەڵبژێردراون بۆ پێدانی یەكەی نیشتەجێبون.

لیژنەی دابەشكردنی یەكەی نیشتەجێبوون لە قەزای ڕانیە دانیشتوانی شارەكە ئاگادار دەكاتەوە كە لیژنەكەیان ڕاسپێردراوە بۆ مەبەستی دابەشكردنی 48 یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر كەسانی كەمدەرامەت لە هەردوو چینی (هاوڵاتیان و فەرمانبەران)، لەڕێگەی بانگەوازی ئاشكرا نزیكەی 500 فۆرم بۆ ئەم مەبەستە دابەشكراوە بەسەر خەڵكانی كەمدەرامەتی سنورەكە.

ئەوەش خراوەوتەڕوو: دواتر لە كۆی نزیكەی 500 فۆڕم تەنها 209 فۆڕم پڕكراوەتەوەو گەرێندراوەتەوە، لیژنەكەش لەسەر بنەمای خاڵی شایستەبوون هەستاون بە بەراوردكردنی خێزانەكان و دواجار 48 ناویان لە هەردوو توێژی (فەرمانبەران و هاوڵاتیان) دەرهێناوە تا سودمەند ببن لەم یەكە نیشتەجێبوونانە.

ئاماژە بەوەش كراوە: هەر كەسێك تانە یان سكاڵای هەبێت لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی دابەشكردنەكە دەتوانێ لە ماوەی 15 ڕۆژدا سكاڵای خۆی تۆمار بكات، سكاڵاكان لە بەرواری 4 ی 8 ی 2021 تا 19 ی 8 ی 2021 وەردەگیرێن.

 

هه‌واڵی گرنگ