لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی جەخت لەسەر پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییهكان لە مزگەوت و شوێنە ئاینییەكان دهكاتهوه.
لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی كوردستان، كۆبوونهوەی ئاسایی خۆی ئهنجامداو لە كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییهكان لە مزگەوت و شوێنە ئاینییەكان كرایهوه بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان.
هاوكات هەر لە كۆبونەوەكەدا ستایشی ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی كرا لە وشیاركردنەوەی كۆمەڵگه بۆ خۆپاراستن و جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستیەكان.