وێڕای ئەوەی ئەمڕۆ دابەش كردنی مووچەی مانگی حەوت كۆتایی پێهات، بەڵام ئێستا قسەو باس لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەكرێت.
رۆژنامەنووس (شوان بەرزنجی) نووسیویەتی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسی بەنكەكاندا، (ئاوات شێخ جەناب) وەزیری دارایی جەختی لەوە كردۆتەوە، كە لە (25) ی مانگ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێ.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە وەزیری دارایی ڕاشیگەیاندووە، دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت هاوشێوەی مووچەی مانگی حەوت دەبێ، بڕیاریشدراوە كێشەی بەنكەكان و دابەشكردنی مووچە لە بەنكەكان چارەسەر بكرێ.