كارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر دەستی بەكار كردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر دەستی بەكار كردەوە

 

 

دوای (17) ساڵ لە داخستنی، كارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر كرایەوەو ڕۆژانە (100 – 150) تۆن تەماتەی جوتیاران وەردەگرێت.

وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: دوای (17) ساڵ، جارێكی تر كارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر بەگەڕدەخنەوە، ئەمەش كاریگەری لەسەر پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵی ناوچەكە دەبێت بەتایبەت جوتیارانی دەشتی هەریرو سنووری باڵەكایەتی و سۆران چیتر بەرهەمی تەماتەیان نافەوتێت، وتیشی: هەوڵ دەدەن بەرهەمی ناوخۆیی جوتیارانی هەرێم، بەبازاڕ بكەن و وەبەرهێنانی گەورە لەكەرتی كشتوكاڵدا بكەن.

وتیشی، كارگەكە بەتەنها كارگەی دۆشاوی تەماتە نییە، بەڵكو كارگەی لەقوتونانی بەروبومە خۆراكییەكان و دروستكردنی چەند جۆرێك شەربەتیشە، وتیشی: بنەمای سەرەكی وەزارەتی كشتوكاڵ، پاراستنی بەرهەمی ناوخۆییە.

كارگەی ئاوەتەماتەی هەریر لەگەڵ كاراكردنەوەی، (92) كارمەندو كرێكار كاری تێدا دەكەن و ڕۆژانە (100 – 150) تۆن تەماتە لە جوتیاران وەردەگرێت، دوای (17) ساڵ جارێكی تر دۆشاوی تەماتە بەرهەم دەهێنێـتەوە كە بەپێی ئاماری چەند ساڵێكی كاركردنی كارگەكە، كاریگەری لەسەر كەرتی كشتوكاڵی ناوچەكە هەبووە.

كارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر؛

ساڵی (1999) (970) هەزار قوتوی بەرهەم هێناوە.

ساڵی (2000) كەمی كردووە بۆ (18000) قوتو.

ساڵی (2001) زیادی كردۆتەوە بۆ (598) هەزار قوتو.

ساڵی (2002) دووبارە زیادی كردووە بۆ (691) هەزار قوتو.

ساڵی (2003) بەتەواوی كەمی كرد بۆ (11400) قوتو، دواتریش بەیەكجاری داخرا تا ئەمڕۆ.

 

هه‌واڵی گرنگ