سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای كۆبوونهوهی لهگهڵ لیژنهی باڵای چاكسازی، میکانیزمی ئەنجامدانی چاکسازیی ئابووری رادەگەیەنێت و، دەڵێت: پێویستیان بە کاتە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی.
دوای كۆبوونهوهی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لهگهڵ لیژنەی باڵای چاکسازی رایگەیاند: ئامانجی کۆبوونەوەکە راگەیاندنی میکانیزمی کارگێڕی و جێبەجێکردنە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی ئابووری.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: ئابووری عێراق زیانی گەورەی بەرکەوتووە، بەھۆیەوە ئەستەمە چاکسازی لە ماوەیەکی کورتدا ئهنجام بدرێت و کاتی دەیەوێت، بەڵام لە ماوەی پێنج ساڵدا چاکسازییەکی گشتگیر ئەنجام دەدەن.
كازمی ئاشكرایكردووه، پلانی چاکسازی پشتبەستن بە نەوت و داھاتی جۆراوجۆری تر دەبێت، کە دەیانەوێت ئابووری عێراق ھەستێتەوە.