له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان گرتهیهكی ڤیدیۆیی بڵاوكراوهتهوه، كه تیاییدا ژنێکی ئەمریکی دوای ئەوەی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بەهۆی کێشەیەکی خێزانیەوە دەبێتە دەمەقاڵەیان، چەند جارێک هەوڵ دەدات بە ئۆتۆمبێلەکەی بەسەریدا بڕوات.
له هەواڵێکدا ماڵپەڕی "ئافاق"، گرتەیهكی ڤیدیی بڵاوكردهوه، كه تیایدا دەردەکەوێت پیاوێک دەیەوێت لە سندوقی ئۆتۆمبێلێکدا چەند کەلوپەلێک دەربهێنێت، لەو کاتەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هەوڵ دەدات بە ئۆتۆمبێلەکە پیاوەکە بشێلێت، بەڵام پیاوەکە خۆی لا دەدات و شۆفێرەکە دووبارە هەوڵ دەداتەوە لە پیاوەکە بدات، کاتێک بەرەو رووی پیاوەکە دێت، پیاوەکە بۆ جاری دووەم خۆی رزگار دەکات و شۆفێرەکەش ئۆتۆمبێلەکەی دەکێشێت بە دیوارێکدا.
ماڵپەڕهكه ئاشكرایكردووه، ئەو دوو کەسەی لە گرتە ڤیدیۆی کامێرای چاودێریەکەدا دەرکەوتوون هاوسەری یەکترن و بەهۆی کێشەیەکی خێزانیەوە بۆتە دەمەقاڵێیان و دواتر ئەو روداوە روویداوەو ژنهكه ویستویهتی پیاوهكهی بشێلێت.