تۆڕێكی هەواڵی ئیسپانی بلاوی دەكاتەوە ، رۆناڵدۆ پلانی داناوە لە هاوینی داهاتوو بگەرێتەوە ریزەكانی ریال مەدرید.
تۆری هەواڵی (دیفینساسانترال)ـی ئیسپانی ئاشكرای كردووە ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادەیی خۆی دەربریوە بۆ یاریكردن جارێكی دیكە بگەرێتەوە ریزەكانی ریال مەدرید.
سەرچاوەكە دەڵێت ، بۆندی رۆناڵدۆ لە هاوینی داهاتوو كۆتایی پێدێت ، یاریزانەكە دەیەوێت بەبۆندێكی ئازاد بگەرێتەوە ریزەكانی مێرنگی.
بەهۆی گەرانەوەی كارلۆ ئەنچیلۆتی ، رۆناڵدۆ دەیەوێت كاروانی یاریكردنی لە ریال مەدرید كۆتایی پێبهێنێت.