بەپێى پێشبینییە کەشناسییەکان، لە رۆژى پێنجشەممە تا شەممە، شەپۆلێکى بارانبارین ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و لەهەندێک ناوچە هەورە بروسکە لەگەڵدا دەبێت.
لەمبارەیەوە ئاراس جەبار شارەزى کەشناسى لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژانی پێنجشەمە ٥-٨-٢٠٢١ بۆ رۆژی شەمە ٧-٨-٢٠٢١ حاڵەتێکی ھاوشێوەی ئەم چەند رۆژە لە ناوچەکانمان دووبارە دەبێتەوە بە تایبەت لەناوچە شاخاویەکاندا کاریگەریزیاتر دەبێت بەشێوەی نمە باران و روودانی ھەورە بروسکە و ھەندێک کاتیش بەشێوەی بارانبارینی بەخوڕ و لەکات و شوێنی جیاجیادا کاریگەری دەبێت .
ئاماژەی بەوەش كردووە:سەبارەت بە پلەکانی گەرما بەپێى پێشبییەکان، بەگشتیی لەرۆژانی ئایندە کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێتەوە بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی و بەم رێژەیە بە جێگیری ئەمێنێتەوە تا رۆژی یەکشەمە ٨-٨-.٢٠٢١.
ئەوەشی وتوە:چالاکی بای باکوری رۆژھەڵات کە ماوەیەکە چالاکی بەردەوامە کاریگەریەکانی لەسەر ناوچەکانی رۆژھەڵات و باشوری رۆژھەڵاتی ھەرێم تا بەرەبەیانی رۆژی شەمە ٧-٨-٢٠٢١ بەردەوامی دەبێت بەخێرای ٢٠ کم، ھەندێک کات بۆ ٤٠کم/س بەتایبەت لەبەرەبەیان و کاتەکانی ئێوارە و شەودا وە لەرۆژی شەمەوە٧-٨ ئەم ئاراستە بایە کاریگەری نامێنێت و گۆرانکاری بەسەردا دێتەوە.