فه‌رمان به‌ فرۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێت پشكنین بۆ زیارەتكارانی ئێرانی نه‌كه‌ن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فه‌رمان به‌ فرۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێت پشكنین بۆ زیارەتكارانی ئێرانی نه‌كه‌ن

سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی توشبوون و مردن به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق داوا له‌ فرۆكه‌خانه‌كان ده‌كات پشكنین بۆ زیاره‌تكارانی ئێرانی نه‌كه‌ن و رێنمایی تایبه‌تیان پێده‌دات.
بەپێی نوسراوێكی بەپەلە كە دوێنێ دوو شەممە 2-7-2021 لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە دەركراوە، لەسەر ڕێنمایی وەزیری تەندروستی، فەرمان بە ئیدارەكانی فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكانی بەغدا و نەجەف كراوه‌، كاركردن بە پشكینی "PCR" بۆ زیارەتكارانی ئێرانی ڕابگیرێت.
نوسراوەكه‌ی وەزەتی تەندروستی عیراق لەكاتێكدایە، كە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتەكە جەختی لەسەر پێویستی سەپاندنی قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتی كردەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە، لەپێناو بەرگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوان.
جێگه‌ی باسه‌، لەم ڕۆژانه‌ی دواییدا، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە عیراق، 13 هەزار كەسی تێپەڕاندو، به‌ پێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیش 12734 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 8734 كەسیش چاكبوونەتەوە، 68 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.

 

هه‌واڵی گرنگ