كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

كوردیو

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی ، ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 41  پلە دەبێت، لە سلێمانی 41 پله‌، هەڵەبجە 41 پلە، دهۆک 40 پله‌ و کەرکوک 44 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ چوارشەممە ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 42 پلە دەبێت، لە سلێمانی 42 پلە،هەڵەبجە 42 پلە، دهۆک 41 پله‌ و کەرکوکیش 45 پله‌ دەبێت.

كەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاندووە،"ئەمڕۆ ئەو بارودۆخە ناجێگیریەى لە کەشى ناوچەکەمان هەبوو لاواز دەبێت کاریگەریەکەى لەسەر بەشێک لە پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە تایبەتى".

 

هه‌واڵی گرنگ