خواردەمەنییەك دادەخرێت كە بەنیاز بووە گۆشتی خراپبوو بەسەر هاوڵاتییاندا ساغ بكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خواردەمەنییەك دادەخرێت كە بەنیاز بووە گۆشتی خراپبوو بەسەر هاوڵاتییاندا ساغ بكاتەوە

كوردیو
 
قایمقامییەتی سلێمانی خواردەمەنییەك دادەخات و ڕایدەگەیەنێت،"خاوەنەكەی بەنیازبووە جگەری مریشک، گۆشتی ئاژەڵ و قیمەی خراپبوو  بەسەر هاوڵاتیاندا ساغبکاتەوە". 
 
ئەمڕۆ سێشەممە 3-8-2021 بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی چایخانە و خواردەمەنی سەربەست لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی دادەخەن.
 
بەپێی ڕاگەیەندراوی قایمقامییەتی پارێزگای سلێمانی،"یەکێکی دیکە لەسەرپێچییەکانی چایخانە و خواردەمەنی سەربەست هەبونی بڕێکی زۆر جگەری مریشک، گۆشتی ئاژەڵ و قیمەی خراپبووە کە خاوەنەکەی بەنیازبووە بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیبکاتەوە، کەئەمەش زیانی تەندروستی بەو کەسانە دەگەیەنێت كە دەیخۆن".
 
ئاماژە بەوەشدراوە،"بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی چایخانە و خواردنگەی سەربەست دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە".

 

هه‌واڵی گرنگ