له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق باڵیۆزی ئەمەریكا لە به‌غدا روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: گۆڕینی ئەركی سوپاكەیان لە عێراق بۆ ڕاوێژكاری بەمانای بەجێهێشتنی نییە، كە گروپە چەكدارەكان داوای دەكەن.
له لێدوانێكدا، ماسیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق، لەبارەی ڕێككەوتنی جۆبایدن و مصگفی كازمی ده‌ڵێت: سه‌رۆكی ئهمریكاو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕێككەوتوون لەسەر گۆڕینی ئەركی سوپاكەیان بۆ ڕاوێژكاری، ئەمەش مانای كشانەوەو جێهێشتنی عێراق نییە.
باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق وتیشی: بەشێك لە سوپای ئەمەریكا لە عێراق دەمێنن بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی هەواڵگری و ڕاهێنان و مەشقكردن بە سوپای عێراقی.