وەزارەتی كارەبا چەند پێشنیارێك بۆ دانەوەی قەرزی هاوڵاتییان دەخاتەڕوو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی كارەبا چەند پێشنیارێك بۆ دانەوەی قەرزی هاوڵاتییان دەخاتەڕوو

كوردیو
 
وەزارەتی كارەبای هەرێم چەند پێشنیارێك بۆ دانەوەی قەرزی هاوڵاتییان دەخاتەڕوو و ڕایدەگەیەنێت،" یەكێك لە پێشنیارەكان قیستی درێژخایەنە".
 
کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە،"رۆژانە ژمارەی هاوبەشانی کارەبا بەرز دەبێتەوە و لە ساڵی 2017 تا ئێستا 200 هەزار هاوبەش زیاد بووە و لە 1.500 ملیۆن هاوبەش گەیشتووەتە 1.700 ملیۆن هاوبەش".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،" ئەگەر هاوبەشی کارەبا زیاتر لە 40 ئەمپێر کارەبا بەکار بێنێت، پێوەرەکەی بۆ ماوەی 45 چرکە دەکوژێتەوە و پاش 150 چرکە دادەگرسێتەوە، ئەگەر  بڕی بەکارهێنانی کارەباکەی کەم نەکردەوە، پرۆسەی کوژانەوەی پێوەرەکەی پێنج جار دووبارە دەبێتەوە و دواتر بۆ ماوەی 20 خولەک دەکوژێتەوە، کە پێشتر 45 خولەک بوو".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو،" ئەگەر هەر هاوبەشێک پێوەرەکەی پێ نەبووە، تەنیا پێویستە پەیوەندی بە Call Center بکات و ژمارەی سندووقەکەی پێی بدات، راستەوخۆ پێوەرەکەی پێ دەکرێتەوە".
 
دەشلێت،"پرۆژەی پێوەری زیرەک هێشتا تەواو نەبووە و دەتوانێ کۆتایی بە فیڕۆدانی کارەبا بێنێت کە %40 کارەبای هەرێم لە رێگای گواستنەوەوە بە فیڕۆ دەچێت". 
 
لەبارەی قەرزەكانی سەر هاوڵاتییانیشەوە ڕایگەیاندووە،"بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا چەند پێشنیارێک کراون کە یەکێک لەوان پێشنیاری ئەنجومەنی پارێزگاکانە، پێشنیارێکی دیکەش قیستی درێژخایەنە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی لەبارەی قەرزەکانەوە نەدراوە". 
 
وتوشیەتی،"لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە کرێی کارەبا قەرزدارن، دەتوانن بە سەردانکردنی فەرمانگەکانی کارەبا قەرزەکانیان بە قیست بدەنەوە،بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کارەبا دەسەڵاتیان هەیە قەرزەکانی هاوبەشانی کارەبا بکەنە 12 قیست".

 

هه‌واڵی گرنگ