دیگۆ سیمیۆنی ئەرژەنتینی و راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی رایدەگەینێت ، خەونی بەردەوام بونی پێكەوەیی لە پێناو بەرەو پێشچون لەرێگاكە هێشتویەتیەوە كە پێش نۆ ساڵ بەر لەئێستا دەستیپێكردوە.
سیمیۆنی كە بۆندەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێكردەوە ، دەڵێت ، "وەرزی ڕابردو توانیمان نازناوی لا لیگا بەدەستبهێنین و ئەمەش نازناوێكی گەورە بو بۆ یانەكەمان، بەڵام ئێمە نازناوی زیاترمان دەوێت و بە گڕوتینەوە چاوەڕێی دەستپێكردنی وەرزێكی نوێین".
لەكۆتاییشدا رایگەیاند خەونی ئەوەیە لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید بەردەوام بێت تاوەكو تەواوی ئەو ئامانجە بەدی دێنێت كە نەخشەی بۆ كێشاوە.خەونی كۆتایی ئەمساڵ و ئامانجەكانی ئایندەی ئاشكرادەكات .