لە كەركوك پێكدادان لەنێوان پۆلیس و داعش روویدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە كەركوك پێكدادان لەنێوان پۆلیس و داعش روویدا

دوای دانانی بۆسەیەك بۆ ئەندامانی رێكخراوی داعش لە كەركوك، شەڕ لەنێوان ئەو رێكخراوە و پۆلیسی فیدراڵی روویدا و لە ئەنجامدا چەكدارێك كوژراو یەكێكی تر بریندار كرا.


شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، پێكدادانێكی راستەوخۆ لەنێوان پۆلیسی فیدراڵی و چەكدارانی داعش لە گوندی "سەفیرە"ی سەربە ناحیەی رەشاد لە كەركوك روویداوە.


رونیشكراوەتەوە، ئەوەش دوای دانانی بۆسەیەك  بووە بۆ ئەو چەكدارانە و لە ئەنجامدا چەكدارێك كوژراوە و یەكێكی تر بریندار بووە.


شانەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، دوای پێكدادانەكەش هێزە ئەمنییەكان دەستیان كردووە بە گەڕان بەدوای چەكدارە بریندارەكەی داعشدا.

 

هه‌واڵی گرنگ