له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌مڕۆ سێشهمه 3-8-2021، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، پڕۆژه‌ی كاره‌بای 132KVی وێستگه‌ی سۆران له ئێستادا به‌ڕێژه‌ی 76 ته‌واو بووه‌و، كاركردنیش تێیدا به‌رده‌وامه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، بریارە تا کۆتایی ساڵ پرۆژەکە بکەوێتە بواری خزمەتکردن، کە سودێکی زۆری بۆ سنووری ناوچەی سۆران هه‌یه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكردووه، پڕۆژه‌ی هێڵی 132KVی وێستگەی سۆران، له سێ به‌ش پێكهاتووه، به‌م شێوه‌یه:
• فراوانکردنی وێستگەی 132KV .
• راکێشانی هێلێکی نوێی 132KV بۆ وێستگەی سۆران بەدرێژایی 16کم.
• گۆڕینی تەلی 132KV لە نێوان وێستگەی شەقلاوەو وێستگەی سۆران بە درێژایی 37 کم.