زانایان رێگەیەكی نوێیان بۆ رێگەگرتن لە قەڵەوبوون دۆزیەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانایان رێگەیەكی نوێیان بۆ رێگەگرتن لە قەڵەوبوون دۆزیەوە

زانایانی ئەمریكی رێگەیەكی نوێیان بۆ رێگەگرتن لە قەڵەوی دۆزیەوە و ئاماژەیان بەوەداوە، بۆیان دەركەوتووە كە مشك لە رێگەی ئارەق كردنەوە و مووەكانیەوە دەتوانێت خۆی لە چەوی زیادەی لەشی رزگار بكات، ئەوەش بە زیادبوونی پرۆتینێك و مرۆڤیش دەتوانێت لە داهاتودا هەمان كار بكات.


زانایانی زانكۆی ولایەتی پنسلڤانیا بڵاویانكردووەتەوە، لە توێژینەوەیەكدا كە لەسەر نەخۆشی شەكرە كراوە مشك بە گوازەرەوەی ڤایرۆسەكان كوتراوە، ئەوەش بووەتە هۆی زیادبوونی ئاستی پرۆتینی TSLP لە جەستەیاندا، دواتر دەركەوتووە كە تەنها مەترسی توشیوون بە نەخۆشی شەكرە لەسەر ئەو مشكانە كەمی نەكردووە، بەڵكو هاوكاری كردوون لە دابەزاندنی كێشیان.


رونیشكراوەتەوە، بەپێی توێژینەوەكە مشكەكانی تر كێشیان زیادیان كردووە بەڵام ئەوانەی تر كە لە جەستەیاندا  پرۆتینی TSLP زیاد بووە، كێشیان بەردەوام بووە لە كەمكردن و لەماوەی یەك مانگدا 45 بۆ 25 گرام كێشیان دابەزیوە، لەهەمان كاتدا بڕی چەوری لە ناوچەی ورگیاندا كەمیكردووە، كە ئەو چەورییە هۆكارێكی مەترسیدارە بۆ نەخۆشیەكانی دڵ و ملولەكانی خوێن و شەكرە، سەرەڕای ئەوەش ئاستی گلوكۆز لە خوێنی ئەو مشكانەدا گەڕاوەتەوە بۆ ئاستی سروشتی و ئەگەری توشبوون بە جگەری چەور كەمیكردووە.


سەبارەت بە چۆنێكی خۆپاراستن و دەركردنی چەورییەكە زانایان دەڵێت، مشكەكان توانیویانە لە رێگەی ئارەق كردنەوە چەورییەكە دەربكەن، هەروەها مووەكانیانیشیان چەور بوون، دەتوانرێت لە داهاتوشدا بە هەمان شێوە مرۆڤ بەو رێگەیە و لە رێگەی پێستەوە چەوری جەستەی بكاتە دەرەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ