بەتۆمەتی گەندەڵی، دوێنێ دەستگیركراو ئەمرۆش گیانیلەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەتۆمەتی گەندەڵی، دوێنێ دەستگیركراو ئەمرۆش گیانیلەدەستدا

رۆژی دوو شەممە  بەتۆمەتی گەندەڵی، بەرپرسێكی عێراقی لە پارێزگای نەینەوا گیار و خرایە گرتووخانەوە، كەچی هەمان بەرپرس ئەمڕۆ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست داوە.
 
لەمبارەیەوە پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ سێ شەممە بڵاویكردەوە: دوای ئەوەی دوێنێ دووشەم بەڕێوەبەری پشكنینكاریی شوێنەواری پارێزگای نەینەوا بەتۆمەتی گەندەڵی گیرا و خرایە گرتووخانەوە تا لێكۆڵینەوەی تەواو دەبێت، كەچی ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی تەناهی رای گەیاندووە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست داوە.
 
ئاماژە بەوەشكراوە: سەرچاوەیەكی تەناهی لە نەینەوا رای گەیاندووە، عەلی حازم سومەیدەعی كە بەڕێوەبەری پشكنینكاریی شوێنەواری نەینەوا بوو، گومانی گەندەڵییەكی زۆری لەسەر بووە، بۆیە دوێنێ بەو تۆمەتە گیرا و خرایە گرتووخانەوە، لە دوای 24 سەعات لەناو گرتووخانەكە گیانی لە دەست دا.
 
ئەوەش هاتووە كە عەلی حازم سومەیدەعی، لەلایەن لیژنەی چاودێریكردنی ئەو زەوییانەی لە پارێزگای نەینەوا داگیر كراون و ساختە كراون، سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە و بەهۆیەوە گیرابوو.

 

هه‌واڵی گرنگ