بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: دەبێت ھاوڵاتی پێشتر لە ئەپی (كوردڤاك) خۆی ناونوس كردبێت و داواش دەكات ھیچ كەسێك بەبێ ئەوەی ناوی تۆمار كردبێت و نامەی بۆ نەھاتبێتەوە، سەردانمان نەكات بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئاگاداری هاوڵاتیان دەكات كە بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا دەبێت ھاوڵاتی پێشتر لە ئەپی (كوردڤاك) خۆی ناونوس كردبێت و بە نامەی مۆبایل كاتی كوتانەكەی بۆ گەڕابێتەوە و داواش دەكات ھیچ كەسێك بەبێ ئەوەی ناوی تۆمار كردبێت و نامەی بۆ نەھاتبێتەوە، سەردانمان نەكات بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.
ئەوەشی خستەڕوو: ھەر ھاوڵاتیەك لەو رۆژەی كە لە نامەكەدا بۆی دیارییكراوە نەیات بۆ كوتان، ئەوا سرەكەی دەفەوتێت و دەبێت سەرلەنوێ خۆی ناونوس بكاتەوە لە ئەپی (كوردڤاك) و كاتی تری بۆ دیاریی دەكرێ و لە ئێستادا ڤاكسینی (ئەسترازینكا) بۆ ھەردوو ژەمی یەكەم و دوەم بەردەست نییە، داوادەكەین ھاوڵاتیان سەردانمان نەكەن بۆ وەرگرتنی ئەو ڤاكسینە.